ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەکانیاندا بۆ سەر ئێران، بارەگایەکی سەرەکیی سپای پاسدارانیان پێکاوە کە لە ناوچەیەکی مەدەنییدا جێگیر کرابوو.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەی هێزی ئاسمانیی "قەرارگای ئیمام عەلی" سەر بە ڕێکخراوی بەسیج.
بە وتەی سپای ئیسرائیل، ئەم بارەگایە وەک ناوەندیکی فریاگوزاری بۆ هەماهەنگی لەنێوان یەکە جیاوازەکانی سپای پاسداران و هەڵسەنگاندنی مەیدانی بەکار هێنراوە.
ئیسرائیل دەڵێت ئەم بارەگایە بەرپرسیار بووە لە گوردانەکانی ئیمام عەلی کە لە شەپۆلی ئەم دواییەی خۆپێشاندانەکاندا، ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خەڵک و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ناڕازییان.
ئەم هێرشانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دەنگۆی پەیوەندی و وتووێژی نێوان نوێنەرانی ترامپ و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئارادایە.