کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان و ئیمارات لە بەشداریی ڕاستەوخۆ لە شەڕ دژی ئێران نزیک دەبنەوە

10:48 - 4 خاکەلێوه 2726

لە دوای پەرەسەندنی هێرشەکان و زیادبوونی هەڕەشە ناوچەییەکان، وڵاتانی کەنداو بەرەو هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران هەنگاو دەنێن کە دەکرێت هاوکێشە ئەمنییەتییەکانی ناوچە تووشی گۆڕانکاری جیددی بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"، عەرەبستان لەم دواییانەدا ڕێگەی بە هێزەکانی ئەمریکا داوە بنکەی ئاسمانیی "مەلیک فەهد" بەکاربهێن کە بە پێچەوانەی هەڵوێستی پێشووی ڕیاز سەبارەت بە بەشداری نەکردن لە هێرشەکان دژی ئێران هەژمار دەکرێت.

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە محەممەد بن سەلمان هەوڵی کاراکردنەوەی توانای بەرپەرچدانەوەی وڵاتەکەی دەدات، ئەمەش ئەگەری تێوەگلانی ڕاستەوخۆی سعوودیەی لە نێو ململانێکاندا زیاتر کردووە.

هەروەها ئیمارات بە گرتنەبەری ڕێکارێکی توندتر، دەستی کردووە بە سنووردارکردنی دارایی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە ئێران و تەنانەت هەندێک ناوەندی سەر بەو وڵاتەشی داخستووە.

ئەم هەنگاوانە دەتوانن دەستڕاگەیشتنی تاران بە سەرچاوە داراییەکان و تۆڕە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە.

ئیمارات هەوەها خەریکی تاوتوێکردنی ناردنی ئەرتەش بۆ شەڕە و دژی هەر ئاگربەستێک کە هەندێک لە توانا سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران وەک خۆی بهێڵێتەوە، لابی دەکات.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەب بە تایبەت عەرەبستان و ئیمارات، گوشاریان خستووەتە سەر ترامپ تا پێش هەر هەنگاوێک، کۆتایی بە کارەکە بهێنێت و تواناکانی سەربازی ئێران لەنێو ببات.