کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ١٥ میلیشیای حەشدی شەعبی لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق

11:57 - 4 خاکەلێوه 2726

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە زمان سەرچاوە ئەمنییەتی و تەندروستییەکانی عێراقەوە بڵاوی کردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای عێراق، لانیکەم ١٥ میلیشای ئەو گرووپە کوژراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشەکان کە درەنگانی شەوی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، ئەنجام دراون، بنکەکانی ئەو گرووپەیان لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.

سەرچاوە مەیدانییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لەنێو کوژراوەکاندا، ناوی چەند فەرماندەیەکی دیاری مەیدانی و ئەندامانی سەرەکیی یەکەکانی دڕۆن و مووشەکی دەبینرێن. هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، چەندین کۆگای تەقەمەنی و ماشینی سەربازی بەتەواوی تێک شکێندراون.

هاوکات، حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئاماری کوژراوەکانی پشتڕاست کردەوە.