ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئیسرائیل (ماگن داڤید ئادۆم) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە نوێیەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی تێلئاڤیڤ، شەش کەس بریندار بوون.
هێزە ئەمنییەتییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەواوی بریندارەکان برینەکانیان سووکە و هێرشەکان چوار شوێنی جیاوازی شارەکەیان گرتووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەو وڵاتە دەڵێن، لە ناوەڕاستی تێلئاڤیڤ کەوتنی مووشەکێک کە ١٠٠ کیلۆگرەم کەرەستەی تەقەمەنی هەڵگرتبوو، بووەتە هۆی زیانێکی زۆر بە چەندین بینا و ماشین.