کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

10:39 - 5 خاکەلێوه 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوە، زنجیرەیەک هێرشی بەربڵاویان بۆ سەر چەندین ناوچەی ستراتیژی لە نێوخۆی ئێران ئەنجامدا.

 ئەم هێرشانە بنکە سەربازییەکان، ژێرخانی حکوومەتی و بنکەکانی سپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج.

هێرشەکان بنکە گرینگەکانی تاران و ناوچەی خێرئاوای وەرامینیان گرتووەتەوە.

 هاوکات لە باشووری ئێران، شارەکانی شیراز و بەندەرعەباس ڕووبەڕووی بۆردومانی قورس بوونەتەوە، بەتایبەت بنکەکانی سپای فەجر، ثاراڵڵه، ناوچەی زرێی و دەوروبەری فڕۆکەخانەی شیراز و هەروەها حوسێنییەی سەیدولشوهەدا لە بەندەرعەباس.

لەلایەکی ترەوە، تەقینەوە و هێرشی ئاسمانی لە شارەکانی ئیسفەهان، کەرەج، بوشێهر و خاڵێکی سەربازی لە دەرەوەی شاری یەزد تۆمار کراون. هەروەها شاری پیشەسازی ئەلبورز لە ئەلوەندی سەر بە پارێزگای قەزوین بەسەختی بۆردومان کراوە.