کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ: کۆگاکانی چەکی ئێران بەرەو تەواوبوون دەچن

12:28 - 13 رەشەمه 2725

دۆناڵد ترامپ، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ" ڕایگەیاند، کە کۆگاکانی چەکی ستراتیژیی ئێران بەرەو نەمان دەچن.

ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە توانای سەربازیی تاران بەردەوام لە پاشەکشەدایە، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکرێت هێزەکانی ئێران "بۆ ماوەیەک لە هاوێشتنی مووشەک بەردەوام بن."

 ناوبراو وتیشی: "ئەوان خەریکە مووشەکەکانیان تەواو دەبێت و سەکۆکانی هاوێشتنیان تێک شکێنراون، بۆیە شوێنی پێویستیان بۆ هێرشکردن نەماوە."

هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هێرشی کتوپڕ و وێرانکەر، بنکە سەربازییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانجان. ئەم گورزە ئاسمانییە هاوبەشانە، کە چوونەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆیانەوە، بەشی زۆری ژێرخانی مووشەکی و درۆنیی تارانیان ئیفلیج کردووە.