بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان، لە شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە، ڕێژیمی ئێران لە درێژەی هێرشە تێکدەرانەکانیدا بۆ سەر وڵاتانی ناوچە و کەنداو، ژێرخانە مەدەنی و ئابوورییەکانی کردووەتە ئامانج و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کوەیت کەوتە بەر هێرشی دڕۆنی ڕێژیمی ئێران. بەرپرسانی کوەیت پشتڕاستیان کردەوە کە دڕۆنێک بەر کۆگای سووتەمەنی ئەم فڕۆکەخانەیە کەوتووە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوە. گاردی نیشتمانیی کوێتیش ڕایگەیاند کە چەندین دڕۆنی دیکەیان پێش پێکانی ئامانجەکانیان ڕاو کردووە و تێکیان شکاندوون.
هاوکات لە عەرەبستانی سعوودی و بەحرەین، سیستمەکانی بەرگری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی دڕۆنی کەوتنە کار و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا. سپای پاسدارانی ڕێژیم بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە کە ئەو بنکانەی کردووەتە ئامانج کە میوانداری هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا دەکەن.
فراوانبوونی بازنەی شەڕ بۆ ناوچە مەدەنییەکان، جارێکی تر نیشاندەری ئەو تێچووە قورسانەیە کە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ڕژێم بەسەر ئەمنییەت و بژێویی خەڵکی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاندوویەتی.