هەوڵدەریی فەرمی لوبنان ڕایگەیاند کە پاشماوەی مووشەکێکی تێکشکێندراو لە ئاسمانی بەیرووتی پێتەختی لوبنان، لە چەند ناوچەیەکی جیاواز کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی "جروزالم پۆست"، سێ سەرچاوەی باڵای ئەمنییەتی لوبنان وتوویانە کە شەوی سێشەممە، بۆ یەکەمجار مووشەکێکی ئێرانی لە ناوچەی ئاسمانیی لوبناندا تێک شکێندراوە. دوو لەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە "کەشتییەکی شەڕکەری بیانی" ئۆپەراسیۆنی تێکشکاندنی مووشەکەکەی ئەنجام داوە.
هاوکات ئەرتەشی ئیسرائیل لە درەنگانی شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کە دوای هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل، مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک بەیرووت کەوتووەتە خوارەوە.
لە کەناڵی تێلێگرامی ئەرتەشی ئیسرائیل بە زمانی فارسی هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوە و لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لەبەردەستی ئەرتەشی ئیسرائیلدان، هاوکات لەگەڵ ئەو مووشەکانەی پێشتر ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کران، مووشەکێکی بالستیکی کە لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانەوە هاوێژرابوو، لە بەیرووت کەوتووەتە خوارەوە."