ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند کە هێرشی کردووەتە سەر ناوەندێکی گەشەپێدانی ژێردەریایی لە شاری ئیسفەهان.
ئیسرائیل ئەم ناوەندەی وەک "تاکە شوێنێکە کە لە دیزاینکردن و گەشەپێدانی ژێردەریایییەکان و سیستمەکان بۆ هێزی دەریاییی ئێران بەرپرسە " وەسف کردووە.
بەرپرسانی تاران تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بەم هەواڵە نیشان نەداوە، بەڵام دوێنێ و ئەمڕۆ ڕاپۆرتە جیاوازەکان باس لە شەپۆلێک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری ئیسفەهان دەکەن.
لە بەیاننامەکەی ئەرتەشی ئیسرائیلدا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی ئەو وڵاتە بە ڕێنوێنیی دەزگای زانیاریی هێزی دەریایی، "ناوەندی توێژینەوەی ژێرئاو"ی سەر بە حکوومەتی ئێرانیان لە ئیسفەهان پێکاوە.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل دەلێت کە لەم شوێنەدا جۆرە جیاوازەکانی "ئامرازە دەریایییەبێ سەرنەشینەکان بەرهەم دەهێندران. ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممەش ڕایگەیاندبوو کە "شەپۆلێکی بەرفراوان لە هێرشەکان"ی لە شاری ئیسفەهان ئەنجام داوە.