لە دوای هێرشە بەردەوامەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و بەردەوامیی ڕەوتی هەوڵە شەڕانگێزییەکانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دوای هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی، هەڕەشەی لە ڕێژیمی تاران کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی تەنیا سنووردار بە بنکە سەربازییەکان نییە.
ئەو بەرپرسەی قەتەر هۆشداریی دا کە ئەو هێرشانە هەموو پانتایی ئەو وڵاتەی گرتووتەوە و ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی ڕێژیمی تاران بێ وڵام نامێنێتەوە.
وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەت قەتەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەربڕی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، ڕێژیمی تاران هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەی نەداوە و لەگەڵ یەکدا لەپێوەندیدا نین.
ئەو بەرپرسە قەتەرییە پێداگرە لەسەر ئەوەی وڵاتەکەی مووشەک و دژە ئاسمانیی باشیان بۆ لێدان و بەرگری لەبەر دەستدایە.