کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاپوورکردنی بنکەکانی سپا و ئیتلاعات لە کوردستان

13:39 - 13 رەشەمه 2725

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییە قورسەکانی ئیسرائیل، ناوەندە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کرانە ئامانج.

لە کرماشان، بینای ئیدارەی ئیتلاعات تەقێندرایەوە و بارەگاکانی سپای پاسداران لە بانە، شنۆ و سەردەشت پێکران و وێران کران.

ئەم هێرشە چڕانەی سەر بنکە ئەمنییەتی و سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی عەمەلیاتێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بۆ سەر سەرتاسەری ئێران دەستی پێکردووە.

ئامانجی ئەم هێرشانە بریتییە لەنێوبردنی توانای سەربازیی سپای پاسداران و تێکشکاندنی ئەو ژێرخانە ئەمنییانەی کە بۆ سەرکوتکردنی نێوخۆیی و تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەکە بەکار دەبردرێن.