کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاتس: هێرشی نوێ بۆ سەر ئامانجەکان لە ئێران و لوبنان لە ڕێگەدایە

16:44 - 5 خاکەلێوه 2726

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە لەگەڵ "ئایال زەمیر"، سەرۆکی ستادی گشتی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، لیستی ئامانجەکانی داهاتوویان لە نێوخۆی ئێران و لوبنان پەسەند کردووە کە دەبێت هێرشیان بکرێتە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، کاتس بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی خاکەلێوە، باسی لەوە کرد کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ دژی ئێرانەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل زیاتر لە ١٥ هەزار بۆمبی ئاراستەی مۆڵگەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە نێو جەرگەی تاراندا، دوو ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنانی مووشەکی "کرووزی دەریایی"یان کردووەتە ئامانج و تێکیان شکاندوون.