کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە ناوچەی جوانڕۆ

12:37 - 6 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، باوکی شەهیدێکیم کوردستان وکەسایەتییەکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و ناسراوی ناوچەکانی جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و پارێزگای کرماشان، "حاجی تۆفیق ئەحمەدی" لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی تۆفیق ئەحمەدی، ژیانی خۆی بۆ خزمەت بە پرسی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کردبوو. ماڵی ناوبراو لە ساڵانی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها لە سەردەمی ئاوارەیی لە "ڕومادی"ی عێراق، هەمیشە بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بنکە و پەناگەیەکی گەرم و دڵنیا بوو.

ئەم بنەماڵە تێکۆشەرە لە پێناو ڕزگاریی کوردستاندا قوربانیی گەورەیان بەخشیوە؛ لە ساڵی ١٣٦٧دا کوڕێکی گەنجی حاڤی تۆفیق بە ناوی "ڕەسوڵ ئەحمەدی" لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وەک ئەندامی یەکیەتیی لاوان، و لە ساڵی ١٣٧١دا ئامۆزایەکی بە ناوی "خوسرەو ئەحمەدی" لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بوون.

جێگەی ئاماژەیە کوڕێکی دیکەی ناوبراو بە ناوی کاک '''مارف ئەحمەدی'' ئێستا ئەندامی حیزبی دێموکراتە و لە ڕێبازی باوکی و شەهیدانی بنەماڵەکەیدا بەردەوامە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.