کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا

16:57 - 6 خاکەلێوه 2726

ئیسرائیل ڕایگەیاند کە عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەرتەشی ئەو وڵاتەدا کوژراوە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا، تەنگسیری وەک ''بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئۆپەراسیۆنەکانی مینڕێژکردن و هەوڵدان بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز'' ناوبرد و جەختی کردەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئەندامە باڵاکانی دیکەی سپای پاسدارانیش دەکاتە ئامانج.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هێشتا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەیدا، ناوی تەنگسیری دەچێتە ناو ئەو لیستە درێژەی بەرپرس و فەرماندە باڵایانەی کە لە ململانێ و هێرشەکانی ئەم دواییانەدا کوژراون.

تا ئێستا ناوی لانیکەم ٣٠ بەرپرس و فەرماندەی باڵای کۆماری ئیسلامی وەک کوژراوانی هێرشە ئامانجدارەکان بڵاو کراوەتەوە؛ لیستێک کە ئاستە باڵاکانی سەربازی، ئەمنییەتی و سیاسیی ئێران دەگرێتەوە.