کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانیدا بنکەکانی ڕێژیم لە چەندین شاری ئێران کرانە ئامانج

19:08 - 6 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوە، چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە بیستنی دەنگی تەقینەوە و ڕوودانی هێرشی ئاسمانی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێران بڵاو کرایەوە.

لە کرماشان، بەتایبەت "تەنگ کێنشت" و دەورووبەری "تاقوەسان"، ڕاپۆرتەکان باس لە هێرشی ئاسمانی و تەقینەوەی بەهێز دەکەن و دەوترێت بنکە مووشەکییەکانی سپای پاسداران کراونەتە ئامانج.

هەروەها، بنکە و بارەگاکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی وەک بیرجەند، هەمەدان و ئیسفەهان لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرانە ئامانج.

هاوکات، بەرپرسانی خۆراسانی ڕەزەوی هەواڵی هێرش بۆ سەر مەشهەد و بەرکەوتنی مووشەکێکیان بە کۆگایەکی سووتەمەنی لە دەوروبەری فڕۆکەخانە ڕاگەیاندووە.

هاوکات لە نەیشابوور، قوم و چەمستانی مازەندەرانیش بنکەکانی سپای تێرۆریستی پاسدران بۆردومان کران.

ئەو هێرشانە و بەردەوامییان نیشاندەری بازنەی پێکدادانەکان و زیاتربوونی گوشاری نیزامی بۆ ژێرخانە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.