بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە "هەموو توانایەوە" هێرشەکانی بۆ سەر ئێران درێژە پێ دەدات.
نیتانیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە کوژرانی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: ''ئێمە شەوی ڕابردوو فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانمان لەناو برد. دەستی ئەو بە خوێنی زۆر کەس سوور ببوو و بەرپرسی سەرەکیی ڕێنوێنیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی داخستنی گەرووی هۆرمۆز بوو.''
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە: ''ئێمە بە هەموو هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ڕژێمی تیرۆریستیی ئێران.''
ناوبراو ئەم کارەی وەک نموونەیەک لە هاوکاریی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە چوارچێوەی ئامانجە هاوبەشەکانیان لە شەڕدا نێو برد.