کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی باڵای دیکەی سپای پاسداران کوژرا

16:23 - 13 رەشەمه 2725

کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، ئاماژەی بە کوژرانی ڕەحمان موقەدەم سەرۆکی بەشی عەمەڵیاتی تایبەتی سپای پاسداران لە ڕەوتی هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندە ئەمنییەتی و سەربازییەکانی ڕێژیم لە تاران کرد.

کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل لەو ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاند کە ڕەحمان موقەدەم، یەکێک لە بکەرەکانی گەڵاڵەی تڕۆری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ بووە.

موقەدەم لە گەڵاڵەی کردەوە تێرۆریستییەکانی دیکەی سپای پاسداران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراندا دەستی باڵای هەبووە.

ناوبراو پێشتر جێگری هاواهەنگیی حیفازەتی ئیتلاعاتی وەزیری بەرگریی ڕێژیم بووە.