کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر چەندین خاڵی ئێران لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینیدا

12:10 - 7 خاکەلێوه 2726

لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ٧ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی بەرفراوان لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تاران و چەندین ناوچەی تری ئێران بەردەوام بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆیییەکان و شایەتحاڵان، دەنگی تەقینەوەی زۆر بەهێز لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، کاشان، یەزد، ورمێ، تەورێز، بجنوورد و ئەهواز بیستراوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، هێرشێکی چڕیان بۆ سەر ژێرخانەکانی تاران ئەنجام داوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی ئامانجە دیاریکراوەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵدەرییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشەکانیان لە تاران، کەرەج، ئەهواز و چەند شارێکی تر پشتڕاست کردووەتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانە، هێڵی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران بەتەواوەتی پچڕاوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان نەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ قەبارەی زیانەکان ڕاست بکەنەوە.