دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە واشنگتۆن و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە لە چوارچێوەی هێزێکی تایبەتی دەریایی نێودەوڵەتیدا بەشداری بکات بۆ کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز.
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، کە ئەم هەنگاوەی ئەبوزەبی نیشانەی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی وڵاتانی کەنداو و هەوڵێکی کردەییە بۆ دەرچوون لە دۆخی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران.
لەو پێونەدییەدا یووسف ئەلعوتەیبە، باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە دوو هەزار و ١٨٠ مووشەک و دڕۆنی ئاراستەی وڵاتەکەی کردووە، بۆیە تەنیا ئاگربەست بەس نییە و دەبێت ئەنجامەکان هەموو هەڕەشەکانی ئێران بگرێتەوە، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی، مووشەکی، گرووپە میلیشیاکان و هەڕەشە بۆ سەر ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.