بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن بە مەبەستی ڕەخساندنی بژاردەی سەربازی زیاتر بۆ سەرۆککۆمار، خەریکی تاوتوێکردنی ناردنی نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ترامپ ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی ئێران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژی تر ڕادەگرێت بۆ پێدانی دەرفەت بە گفتوگۆکان و دەڵێت ئەم درێژکردنەوەیە لەسەر داوای ئێران بووە.
دەوترێت ئەم هێزانە، هێزی زەوینی و زرێپۆش لەخۆ دەگرن و لە تەنیشت ٥ هەزار سەربازی مارێنز کە پێشتر ڕەوانەی ناوچەکە کراون، جێگیر دەکرێن. هێشتا شوێنی وردی جێگیربوونی ئەم هێزانە دیاری نەکراوە.
هاوکات ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە هێرشە دوایینەکانی بۆ سەر تاران و ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئێران، بنکە و دامەزراوەکانی چەک و تەقەمەنییان کردووەتە ئامانج.