بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمە، پێداگریی لەسەر توندتربوونی هێرشەکانیان لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کرد.
بێنیامین نێتانیاهوو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی هاوکات لەگەڵ یێسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ئایال زامیر، سەرۆکی ستادی ئەرتەش ڕایگەیاند: "ئێمە هەروا بە توندترین شێوە لە هێرشەکان دژی ئێران بەردەوامین".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: "فڕۆکەوانەکانی ئێمە بەسەر ئاسمانی ئێرانەوەن و ئاسمانی ئێرانیان بە تەواوەتی بەدەستەوەیە".
نێتانیاهوو هەروەها هەڕەشەی لە حیزبوڵڵا کرد و وتی: "وڵامێکی توند و هێرشێکی بەربڵاو دەکەینە سەریان".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکانمان بۆ سەر ڕێژیمی تاران و دەستوپێوەندییەکانی بەهێز و توندتر دەبێت.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕەوتی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێراندا، زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بە ڕێژیمی تاران گەیاندووە و زۆرێک لە ژێرخانە ناوکی و سەربازییەکانی ڕێژیمی لەنێو بردووە.