کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕوو بە سەرباز و پێرسۆنێلی بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیم پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆرجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی و ئاسایی.
داواکارم هەموو سەرباز و پێرسۆنێلی خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، پادگان و بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی سپا، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم ڕێژیمە بەجێ بهێڵن و واز لە خزمەت و ئەرکی پێسپێردراویان بهێنن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان.
ئەمەش لەپێناو پارێزراوبوونیانە لەم هێرشانە و پاشان؛ پشتکردنیانە لە ڕیزی هێزی چەکدار و سەرکوتکەری ڕێژیم.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی