کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیگەرانیی خەڵک لە جێگیربوونی هێزەکانی ڕێژیم لە شوێنە گشتییەکانی کوردستان

15:25 - 7 خاکەلێوه 2726

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، هێزەکانی سوپای پاسداران و ئەمنییەتییەکان لە ترسی هێرشەکانی ئیسرائیل، دەستیان بەسەر مزگەوتەکانی "جامعە، عەلیاباد و مەلاعوسمان" لە نێو شاری بۆکاندا گرتووە و کردوویاننەتە مۆڵگەی نیشتەجێبوون.

ئەم هەنگاوە کە بە مەبەستی بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی ئەنجام دراوە، مەترسیی بۆ سەر گیانی خەڵک دروست کردووە و بووەتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر.

بە هۆی ئەوەی مزگەوتەکانی جامیعە و عەلیاباد و مەلاعوسمان لە شاری بۆکان کراوە بە بنکەی مانەوەی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەمنییەتییەکان و جاشەکان، خەڵک لە چون بۆ نوێژی هەینی خۆ دەپاریزن و بۆ بەجێهینانی نوێژی هەینی روو لە مزگەوتی گوندەکانی دەوروبەری بۆکان دەکەن.