کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەیەکی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەوارمان کرایە ئامانج

15:35 - 7 خاکەلێوه 2726

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنکەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمیان لە "قەڵای دەسقوڵ" هەڵکەوتوو لە گوندی "هانەگەرمەڵە"ی ناوچەی هەورامان کردە ئامانج.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، تەقینەوەکە بە ڕادەیەک بەهێز بووە، کە ئاگری هێرشەکە ئاسمانی ناوچەکەی ڕووناک کردووەتەوە و دەنگەکەی بووەتە هۆی شکانی شووشەی پەنجەرەی ماڵەکانی ئەو گوندە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای دەستپێکی هێرشە ئاسمانییەکانەوە، بەشێکی بەرچاو لە بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کراونەتە ئامانج و زیانی قورسیان بەرکەوتووە.