کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕووسیەی بە یارمەتیدانی ڕێژیمی ئێران لە دەستنیشانکردنی ئەو ئامانجانەی کە هێرشیان دەکرێتە سەر تۆمەتبار کرد.
یوهان وادێفوول، ڕۆژی هەینی ٧ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت (G7) لە فەرانسە ئەم بابەتەی ڕاگەیاند و وتی: ڤلادیمیر پوتین هیوادارە لە شەڕی ئێران بۆ لادانی سەرنجەکان لەسەر هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئۆکراین کەڵک وەرگرێت.
پێش وادێفوول، "کایا کالاس" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیە لە ڕێگەی پێدانی زانیاری بە ئێران، یارمەتیی ئەو وڵاتە دەدات بۆ پێکانی ئامانجە ئەمریکییەکان و داوای لە واشنگتۆن کردبوو گوشارەکانی بۆ سەر مۆسکۆ زیاد بکات.
کالاس هۆشداریی دابوو کە شەڕەکانی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆکراین بە توندی بە یەکەوە بەستراونەتەوە و جەختی کردەوە کە بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان، دەبێت ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بدۆزرێتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەندێک هوتێل و ناوەندی نیشتەجێبوون لە وڵاتانی کەنداو بڵاوکراونەتەوە، کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئیدیعای ئەوە دەکەن ئەو شوێنانە شوێنی نیشتەجێبوونی هێزە ئەمریکاییەکان بوون.