هێزەکانی بەرگریی ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی شەممە ٨ی خاکەلێوە، ڕایانگەیاند، مووشەکێکی هاوێژراویان لە خاکی یەمەنەوە شناسایی و تێک شکاندووە کە وەک یەکەمین هێرش و هاتنە نێو شەڕی حوسییەکانی یەمەن دێتە ئەژمار.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو مووشەکە لەلایەن سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە تێک شکێنراوە، بەڵام وردەکاری زیاتر لەبارەی شوێنی وردی تێکشکاندنەکە یان زیانە ئەگەرییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
لەو بارەیەوە و بەپێی ڕاپۆرتی جێنیفێر گریفین، پەیامنێری ئەمنییەتیی میللی تۆڕی "فاکس نیوز"، ئەم هاویشتنی مووشەکە دوای ئەوە هات کە حوسییەکانی یەمەن هۆشدارییان دابوو لە ئەگەری بەکارهێنانی دەریای سوور بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بچنە نێو ململانێکانەوە.
حوسییەکانی یەمەن پێشتر هەڕەشەیان کردبوو کە ئەگەر وڵاتێکی دیکە دژی ئێران بێتە نێو شەڕەکەوە، دەریای سوور بۆ هێرش بۆ سەر ئێران بەکار بهێنرێت و شەڕ دژی ئێران و میحوەری مقاومەت چڕتر بکرێتەوە، ئەوە ئەوانیش بۆ پشتیوانی لە ڕێژیمی ئێران دێنە نێو شەڕەوە.