لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی هەینی، ڕێژیمی ئێران شەپۆلێکی تری هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک لە تێلئاڤیڤ کوژرا و چوار کەسی تریش لە تێلئاڤیڤ و باشووری ئیسرائیل بریندار بوون.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڤیدیۆی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکرێت بە مووشەکی "هێشوویی" پێکراوە، هاوکات دەنگی تەقینەوە لە ئەریحا و زەنگی ئاگادارکەرەوە لە قودس بیستراوە.
بەپێی ئاماری ناوەندە فریاگوزارییەکان، لە ماوەی یەک مانگی شەڕ ١٨ کەسی مەدنی بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە لە نێوخۆی ئیسرائیل کوژراون، کە لە نێویاندا هاوڵاتی فلیپینی و تایلەندیش هەن.