کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە دڕۆنی پێشکەوتوو بۆ ئێران دەنێرێت

11:06 - 8 خاکەلێوه 2726

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووسیە لە ناوەڕاستی شەڕدا، دڕۆن پێشکەوتوو بۆ ئێران ڕەوانە دەکات.

بەرپرسانی ئەمریکایی و ئورووپایی بە هەواڵدەریی "ئاسۆشێتد پرێس"یان ڕاگەیاندووە، ئەم دڕۆنانە کۆمەڵێک مۆدێلێکی پێشکەوتوون کە لە بنەڕەتدا لەلایەن تارانەوە لە کاتی شەڕی ئۆکرایندا دیزاین کرابوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دڕۆنانەی نێردراون سیستمی پێشکەوتووی ڕێدۆزی و توانای دژە-پارازیت  لەخۆ دەگرن، کە ڕووسیە لە شەری ئۆکراین پەرەی پێداون.

تا ئێستا ڕوون نییە چەند دڕۆن دەگوازرێنەوە یان ئایا ئەم بارە بەشێکە لە زنجیرەیەکی فراوانتر یان نا، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وتووێژەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران لە حەفتەکانی ڕابردوودا چڕتر بوونەتەوە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە هێرشە دڕۆنییەکانی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە و سیستمە پێشکەوتووترەکان دەتوانن ڕێگری لێکردن و تێک شکاندنیان قورستر بکەن.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانییەکانی ڕووسیە بۆ ئێران، سەرەڕای گەشەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کاریگەری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا نەبووە.