بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی "ڕۆیتێرز"، سەرچاوە ئاگادارە هەواڵگرییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا تەنیا دەتوانێت بە دڵنیایییەوە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆگای مووشەکییەکانی ئێران لە کاتی شەڕی ئەم دوایییەدا لەنێو چووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆخی نزیکەی یەک لەسەر سێی تری مووشەکەکان نادیارە، چونکە پێدەچێت زۆربەیان بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیانیان بەرکەوتبێت، تێکشکابێتن یان لەنێو تونێل و حەشارگە ژێرزەوییەکاندا ژێر خاک کەوتبێتن و پشتڕاستکردنەوەی وردی دۆخی ئەوان کارێکی ئەستەمە.
ڕۆیتێرز نووسیوێتی کە ئەم هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە لە کاتێکدا دەخرێنە ڕوو کە ئێران هێشتا توانایەکی مووشەکیی بەرچاوی ماوە و ڕەنگە هەندێک لە مووشەکە شاراوەکان یان ئەو مووشەکانەی زیانیان بەرکەوتووە، دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان نۆژەن بکاتەوە و بەکاریان بهێنێتەوە.
ئەم هەڵسەنگاندنە جیاوازە لە لێدوانە گشتییەکانی دۆناڵد ترامپ کە وتبووی ئێران تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم مووشەکی بۆ ماوەتەوە، چوونکە سەرچاوەکان دەڵێن هێشتا بەشێکی گەورە لە کۆگای مووشەکیی تاران نادیارە و وەک توانایەکی بەهێز ماوەتەوە.