میدیا نێوخۆییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە هێڵەکانی بەرهەمهێنان لە شیرکەتی پۆڵای خووزستان، یەکێک لە گەورەترین پیشەسازییەکانی ئێرانە، بەتەواوەتی ڕاوەستاون.
شیرکەتی پۆڵای خووزستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە دامەزراوە گرینگەکانی، لەوانە یەکەکانی ''بوژاندنەوەی ٢، مێگامۆدۆلی زەمزەم ٣ و بەشی پۆڵاسازی''کراونەتە ئامانج.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بەرکەوتنی مووشەک بەم بەشانە بووەتە هۆی ڕاوەستانی ناچاریی سەرجەم هێڵەکانی بەرهەمهێنان.
داخستنی ئەم یەکە پیشەسازییە گەورەیە کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی پێداویستییە نێوخۆییەکان و هەناردەکردنی کانزاکانی ڕێژیمی ئێراندا هەیە، لە بیست و هەشتەمین ڕۆژی جەنگدا بە گورزێکی ئابووریی قورس ئەژمار دەکرێت.
ئاستی وێرانکارییەکان لە یەکەکانی پۆڵاسازی و بوژاندنەوەدا بە جۆرێکە کە بووەتە هۆی پەککەوتنی تەواوی چەرخی بەرهەمهێنان لەم کارخانە گەورەیەدا.