دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی، به‌ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نیستیتۆی کورد له پاریس کۆنفڕانسێک له سه‌نای فه‌ڕانسه له‌ژێر سه‌ردێری "کورده‌کان له‌نێو گێژاوی ڕووداوه‌کاندا" که تایبه‌ت بوو به دوایین ڕووداوه‌کانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به به‌شداریی ده‌یان که‌س له چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسییه‌کانی کورد و فه‌ڕانسه‌یی به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆنفرانسه‌دا به‌ڕێز که‌نداڵ نزان سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس وێڕای به‌خێرهێنانی به‌شداران، مه‌به‌ست و ئامانجی کۆنفرانسه‌که‌ی له‌به‌ر ڕووناکایی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سوریه و ئێران و دووره‌دیمه‌نی جێگه و پێگه‌ی کورد له گۆڕانی هاوکێشه‌کاندا خسته‌ڕوو.
پانێلی یه‌که‌م که تایبه‌ت بوو به ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ژێر سه‌ردێڕی "ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له ئێران" و له‌لایه‌ن حه‌مید بوزه‌رسه‌لان به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له په‌یمانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی باڵای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پاریسه‌وه به‌ڕێوه چوو. له‌و پانێله‌دا ئه‌م که‌سایه‌تی و چالاکوانانه وتاریان پێشکه‌ش کرد: مه‌حمود ئه‌میری موقه‌ده‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ ئازاده کیان، پرۆفسۆر له زانکۆی پاریس سیته؛ ئاویه‌ر شێخی له‌لایه‌ن ڕێکخراوی هه‌نگاو، و د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده مامۆستا له زانکۆی کاتۆلیکی لیۆن.
پانێلی دووه‌م که تایبه‌ت بوو به ڕۆژئاوای کوردستان، له‌ژێر سه‌ردێری "هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كان له ڕۆژئاوای کوردستان" و له‌لایه‌ن نه‌زه‌ند به‌گیخانه‌ی پرۆفسۆری میوان له ئه‌نستیتۆی زانستی سیاسیی پاریس به‌ڕێوه چوو. وتاربێژانی ئه‌م پانێله بریتی بوون له نایف بێزوان پرۆفسۆری میوان له زانکۆی ڤیه‌ن، ڕۆناهی حه‌سه‌ن ڕۆژنامه‌وان، جانڕۆژ کێلێس مامۆستا له زانکۆی میدڵێکسی بریتانیا، جان ئیلخان قزلخان پرۆفسۆر له زانکۆی کوردستان له دهۆک، و مایکل لیزنبێرگ پرۆفسۆر له زانکۆی ئه‌مستردام.
پانێلی سێهه‌می کۆنفرانسه‌که له‌ژێر سه‌ردێڕی "فه‌ڕانسه و ئورووپا ده‌توانن بۆ کورد چ بکه‌ن؟"، له‌لایه‌ن دوکتۆر که‌نداڵ نزان سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس به‌ڕێوه چوو. له‌و پانێله‌شدا هه‌ر یه‌ک له ڕێمی فێرۆ سه‌ناتۆری پاریس، که‌ریم کامار نوێنه‌ری خۆسه‌ریی ڕۆژئاوای کوردستان له پاریس، سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتاریان پێشکه‌ش کرد. له کۆتاییشدا پرۆفسۆر حه‌مید بوزئه‌رسه‌لان کۆبه‌ندی باس و پێشنیاره‌کانی کۆنفرانسه‌که‌ی خسته‌ڕوو.
پێویسته بگوترێ هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز شاهۆ حوسه‌ینی له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوون و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی و مێدیاکان دیدار و چاوپێکه‌وتنیان هه‌بوو.