حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامین، ڕایانگەیاند کە لە دوای چوونە نێو شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، دووەم هێرشی مووشەکی خۆیان دژی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان ڕۆژی شەممە ٨ی خاکەلێوە وتی، ئەم گرووپە "مووشەک و دڕۆنیان بەرەو چەندین ئامانجی گرینگی سەربازی" لە ئیسرائیل هاویشتووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی یەکشەممە ٩ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە "هاویشتنی مووشەکێکی لە یەمەنەوە بەرەو ناوچەکانی ئیسرائیل" شناسایی کردووە.
بە ئەرتەشی ئیسرائیل، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی چالاک کراون. هەروەها داوا لە هاووڵاتیان کراوە کە ڕێنماییە ئەمنییەتییەکان لەلایەن فەرماندەیی بەرەی نێوخۆوە پەیڕەو بکەن.
میلیشیا حوسییەکان کە کۆنترۆڵی بەشێکی بەرفراوانی یەمەنیان لەدەستدایە، ڕۆژی پێشتریش مووشەکێکیان بەرەو ئیسرائیل هاویشتبوو کە تێک شکێندرابوو.