کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانیی چڕ بۆ سەر تاران و بنکەکانی سپای پاسداران لە ئێران

12:51 - 9 خاکەلێوه 2726

بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێییەکان و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان لە شەوی شەممە ٨ لەسەر یەکشەممە ٩ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئەمریکا، تاران و چەندین شاری تری ئێرانی گرتووەتەوە.

هێرشەکان بنکە سەربازییەکان، ژێرخانە ستراتیژییەکان و ناوەندە ئەمنییەتییەکانیان لە تاران، کەرەج، ئیسفەهان، تەورێز، بەندەرعەباس و بوشێهر کردووەتە ئامانج.

لە تاران چەندین شوێنی هەستیار لەوانە ناوەندەکانی سپای پاسداران لە شیان و ئێڤین و کۆگاکانی سووتەمەنی و کەرەستەی هوافەزا لە کوهەک و مەسعوودیە کراونەتە ئامانج.

هاوکات لە ئیسفەهان پادگانی ١٥ی خۆرداد و لە تەورێز پادگانی باکری و ناوچەی مووشەکیی زولفەقار تەقینەوەی تێدا ڕووی داوە.

 لە بەندەرعەباس، دەنگی بەهێزی فڕۆکەی شەڕکەر لە ئاسماندا بیستراوە و چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەک نێو شار و شارەکی "پەیامبەر ئەعزەم"یان هەژاندووە.