ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی نوێنەری یەکیەتیی لاوان بە جێگری سەرۆکی لاوانی سۆسیالیست پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز کەماڵ محیەدینی، نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆنگرەی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سۆسیالیست، بە جێگری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە هەڵبژێردرا.
وەک ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە یەکیەتیی لاوان و بەڕێوەبەری و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە دەکەین و دڵنیاین لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەم ڕێکخراوەیە دەتوانێت دەنگی ڕاستەقینەی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لاوانی کورد بەگشتی بێت.
ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥