کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان: هێرشەکانی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەکە دروست دەکەن

10:15 - 11 خاکەلێوه 2726

عەرەبستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتی کوەیت بە توندی سەرکۆنە کرد و بە "هێرشی تاوانکارانەی ئێران" ناوی برد.

ڕیاز لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە بە ئامانجگرتنی بنکەیەکی سەربازی و هەروەها وێستگەکانی کارەبا و شیرینکردنی ئاو لە کوەیت، کە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە، کارێکی "تاوانکارانە" و "ترسنۆکانە"یە.

بە وتەی بەرپرسانی عەرەبستان، ئەم هێرشانە نیشانی دەدەن کە ئێران بەردەوامە لە دوژمنایەتی و ڕێزی یاسا و مافی هاوسێیەتی ناگرێت.

عەرەبستان جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە کارانە نەک هەر هیچ پاساوێکیان نییە، بەڵکوو دەبنە هۆی ئەوەی ناوچەکە بەرەو چڕبوونەوەی زیاتری گرژییەکان بڕوات و ئەمنییەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر لە جاران بخاتە مەترسییەوە.