کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێتانیاهوو: نیوەی ئامانجەکانمان لە نێوخۆی ئێران پێکاوە

10:44 - 11 خاکەلێوه 2726

بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەرتەشی ئەمریکا، لە خەریکی لەنێوبردنی تەواوەی پیشەسازیی چەکداری و بەرنامە ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیدان.

نێتانیاهوو وتوویەتی، تا ئێستا نیوەی ئامانجە سەربازییەکان پێکراون، بەڵام وادەیەکی دیاریکراوی بۆ کۆتاییهاتنی ئەو شەڕە دیاری نەکرد.

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی نێتانیاهوو، دۆناڵد ترامپ و مارکۆ ڕووبیۆ ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکان بۆ سەر ئێران چەند حەفتەیەکی تر بەردەوام دەبن، بەڵام کار ناگاتە چەند مانگ. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە واشنگتۆن و تێلئاڤیڤ دەیانەوێت لە ماوەیەکی کورتدا کارەکان یەکلا بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کەمال پەنحاسی، وتەبێژی فارسی‌زمانی ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە پڕۆسەی سڕینەوەی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوامە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە دوو هەزار ئەندامی سپای پاسداران و بەسیج لە هێرشەکاندا کوژراون.

پەنحاسی وتیشی کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئەو بنکە و بارەگا گرینگانەی کردووەتە ئامانج کە ناوەندی بەڕێوەبردنی هێرشە دەرەکییەکان و سەرکوتی نێوخۆیی خەڵکی ئێران بوون، بەمەش توانایەکی زۆری سەربازیی ڕژێم لەنێو براوە.