شەوی ڕابردوو چند وڵاتی ناوچەی کەنداو کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانیش ڕایگەیاند کە هێرشەکان تێک شکێندراون.
وەزارەتی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی بڵاوی کردەوە کە شەوی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە مووشەکی بالیستیک هێرش کراوەتە سەر خاکەکەی. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە توانیویەتی سەرجەم مووشەکەکان پێش پێکانی ئامانجەکانیان، لە ئاسماندا تێک بشکێنێت.
هاوکات وڵاتی کوێتیش ڕایگەیاندووە کە بە مووشەک و دڕۆن هێرش کراوەتە سەر خاکەکەی. لە لایەکی دیکەوە، لە دوبەی ڕاگەیەندرا کە نەوتهەڵگرێکی کوێتی کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئاگر لەو کەشتییە کەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ئیماراتی لەمبارەیەوە ڕایانگەیاندووە کە خەدەمەی نەوتهەڵگرەکە پارێزراون و لە دۆخێکی جێگیردان. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە وڵاتی بەحرەینیش دەنگی زەنگی ئاگادارکەرەوە بیستراوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.