کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکە کوردێکی نیشتمانپەروەر و هاوسەری تێکۆشەرێک

16:32 - 14 رەشەمه 2725

خاتوو زێنێ پوورمەند، هاوسەری مامۆستا مەلا محەممەدی عوسمانی و دایکی شەهید عوسمان عوسمانی، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو زێنێ لە ساڵی ١٣٢٣ی هەتاوی لە گوندی "شێلمجاڕان"ی سەر بە پیرانشار لەدایک بووە. لە ساڵی ١٣٤١ بووەتە هاوژینی کەسایەتیی ئایینی و سیاسیی ناسراو، مامۆستا مەلا محەممەدی عوسمانی (بابەگەورە). ماڵی ئەوان لە ناوچەی کێلێی سەرشاخان، هەمیشە وەک بنکەیەکی گەرمی حیزبی و پەناگەی پێشمەرگە بووە و خاتوو زێنێ بە ڕووخۆشییەوە خزمەتی تێکۆشەرانی کردووە.

ئەم ژنە نیشتمانپەروەرە، دوای ئاوارەیی و دوورکەوتنی هاوسەرەکەی و کوڕەکەی بۆ ڕیزی پێشمەرگایەتی، بە تەنیا ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ٧ کچ و ٢ کوڕی لە گوندی "پەسوێ" گرتە ئەستۆ و ئەوانی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی گۆش کرد. خاتوو زێنێ نموونەی ژنێکی خۆڕاگر بوو کە سەرەڕای شەهیدبوونی کوڕەکەی و دووریی ئازیزانی، تا دواساتەکانی ژیانی بە سەربەرزی مایەوە.

تەرمی خاتوو زێنێ ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لە ناو ئاپۆڕای خەڵکدا لە گۆڕستانی شارەدێی پەسوێ ئەسپەردەی خاک کرا.