کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ ڕزگاربوونی فڕۆکەوانەکەی ئەمریکای لە خاکی ئێران ڕاگەیاند‬‬

11:16 - 16 خاکەلێوه 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بەرەبەیانی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەمریکایی کە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەر لەلایەن ئێرانەوە، بێسەروشوێن ببوو، ڕزگار کراوە.

بە وتەی ترامپ، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە جۆری F-15E لە ڕۆژی هەینیدا، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنی بەرفراوان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە دەستی پێکرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئێرانیش بەڵێنی دابوو خەڵات بۆ ڕادەستکردنی دیاری بکات.

ترامپ لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "ئەم جەنگاوەرە ئازایە لە پشت هێڵەکانی دوژمن و لە چیا مەترسیدارەکانی ئێراندا، لەلایەن دوژمنانمانەوە بەدوایدا دەگەڕان کە هەر ساتێک لێی نزیک دەبوونەوە."

بە وتەی ناوبراو، ئەم فڕۆکەوانە بریندار بووە بەڵام "تەندروستی باش دەبێت."

ترامپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنەکە بە بەکارهێنانی "دەیان فڕۆکە" ئەنجام دراوە.

پێشتریش فرۆکەوانێکی دیکەی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ڕزگار کرابوو.