کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتەشی ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٠ ئامانجی لە ئێران پێکاوە

11:37 - 16 خاکەلێوه 2726

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، ١٢٠ ئامانجی لەنێو خاکی ئێراندا پێکاوە، لەوانە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، دامەزراوەکانی مووشەکی بالستیک و ناوەندەکانی ڕاگرتن و هەڵدانی دڕۆنەکان کە لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە کراونەتە ئامانج.

بەپێی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و ناوەندی ئێران ئەنجام دراون و ئامانج لێیان "چەسپاندنی باڵادەستیی ئاسمانی و کەمکردنەوەی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بووە لەسەر فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل".

ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بێ وەستان بەردەوام دەبێت و ئەو سیستمە بەرگرییانەی تێک شکێنراون، هەڕەشەیەکی جیددی بوون بۆ سەر فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیل.

ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو ئامانجانەی هێرشیان کراوەتە سەر، بریتین لە سایتەکانی سەر بە یەکەی مووشەکە بالستیکەکانی سپای پاسداران، ناوەندەکانی کۆگاکردن و هەڵدانی دڕۆنەکان و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی.

ئەرتەشی ئیسرئیل لە کۆتایی ڕایگەیاندووە کە لەنێوبردنی ئەم کەرەستانە توانای هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئێران دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.