میدیای فەرمیی نێوخۆی ئێران و بەرپرسانی پارێزگای ئەردەبیل پشتڕاستیان کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی دەشتی موغان، پێنج ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای "حەزرەتی عەباس" لە ئەردەبیل ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشانە کراونەتە سەر ناوچەکانی "گەرمی" و "پارس ئاباد". هاوکات جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری ئەردەبیل ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو خاڵی بەرگریی ئاسمانی لە شارەکانی گەرمی و جەعفەرئاباد و هەروەها بنکەیەکی بەسیج لە گوندی "زەهرا" کراونەتە ئامانج.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ١٢٠ سیستمی بەرگری و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تێک شکاندووە.