کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هێرشی مووشەکیی ڕێژیم بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات

21:07 - 16 خاکەلێوه 2726

لە درێژەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی ئێران، ئەمڕۆ دیسان  کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیەی کرایەوە ئامانج.

کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک و دڕۆنێک کەمپی ئامرییەی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردووش، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ٤ دڕۆن هێرشیان کرابووە سەر.

هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە ٩٠ مووشەک و دڕۆن هێرشی کراوەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکرات.