کاتژمێر ١٠:٢٠ی شەوی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، کەمپی ''ئازادی''ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نیزیک کۆیە جارێکی دیکە بە مووشەکێک و دڕۆنێک هێرشی کرایەوە سەر.
ئەوە هێرشە لە کاتێکدایە کە کاتژمێر ٨ی ئەمشەو، کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک و دڕۆنێک کەمپی ''ئامرییە''ی حیزبی دێموکرات لە نزیک شاری کۆیە کردبووە ئامانج.
لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا زیان ماددیی بە ماڵ و حاڵی بنەماڵەکان گەیشتووە.
لە دەستپێکی شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، خاکی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوونەتە ئامانجی هەمیشەیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی.