دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لەگەڵ دووبارەکردنەوەی هۆشدارییەکانی بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز، ڕایگەیاند کە ئەمریکا خەڵکی ئێران لە ناوەڕاستی شەڕدا جێ ناهێڵێت.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئاکسیۆس" وتی کە هاووڵاتیانی ئێرانی لە دۆخێکی ترس و نائارامیدا دەژین و نیگەرانی ئەوەن لە نێوەڕاستی شەڕ بەجێیان بهێڵین، بەڵام ئێمە بەتەمای بەجێهێشتنی مەیدان نین.
ناوبراو هەروەها لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ"، بە شێوەیەکی ناڕوون کاتی کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هۆرمۆز بە "سێشەممە کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا" ڕاگەیاند.
سەرۆککۆماری ئەمریکا لە درێژەدا بە زمانێکی توند، هەڕەشەی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد کە ئەگەر هەنگاو نەنێن، هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکان، لەوانە وێستگەکانی کارەبا و پردەکان دەکەن.