کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنیی حیزبی دێموکرات لە نزیک کۆیە

15:44 - 12 خاکەلێوه 2726

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی خاکەلێوە، کەمپێکی مەدەنیی حیزبی دێموکرات لە نزیک کۆیە، جارێکی تر بە دڕۆن هێرشی کرایەوە سەر.

هێرشەکانی ئەم نیوەڕۆیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپی ئازادیی حیزبی دێموکرات، هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی چڕی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە چەند شەوی ڕابردوودا؛ کە تێیدا بە دەیان مووشەک و دڕۆن هێرش کراوەتە سەر سلێمانی، هەولێر، دهۆک، خەلیفان، سۆران و چەند ناوچەیەکی تر.

جێی بیرهێنانەوەیە لە ڕۆژی سی و سێیەمین شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نزیک ٦٠٠ دڕۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکە مەدەنییەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی هەرێمی کوردستان.