لە درێژەئ هەڕەشەکانی دوولایەنە لەنێوان ئەمریکا و ڕێژیمی ئێران، ترامپ هەڕەشەی کرد کە ئەگەر گەرووی هۆرمۆز نەکرێتەوە، ئەوە ئێران بۆ "سەردەمی بەردین" دەگەڕێنێتەوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری "ڕێژیمی نوێی ئێران" داوای ئاگربەستی لە واشنگتۆن کردووە و لە پەیامێکدا لە "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی کە ئەم بەرپرسە ئێرانییە بە "کەمتر توندڕەو و زۆر زیرەکتر لە پێشینەکانی خۆی" دەزانێت.
ترامپ لە درێژەدا جەختی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەم داواکارییە بەستراوەتەوە بە کردنەوەی تەواو و بێ بەربەستی گەرووی هۆرمۆز و زیادی کرد: "ئێمە کاتێک ئەم بابەتە ڕەچاو دەکەین کە گەرووی هۆرمۆز کراوە و ئازاد بێت."
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها هۆشداری دا کە لە ئەگەری بەردەوامیی دۆخی ئێستا، ئەمریکا دەتوانێت ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ "سەردەمی بەردین".
ناوبراو پێشتریش وتبووی کە ئەمریکا بەمزووانە ئێران جێدەهێڵێت، بەڵام هاوکات ڕوونی کردەوە کە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ ماوەی "دوو تا سێ حەفتەی دیکە" بەردەوام بن.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە گرژییە ناوچەییەکان لە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە زیادیان کردووە و ئاسۆی هەر جۆرە کەمکردنەوەیەکی گرژییەکان هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە.