ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە درێژەی هێرشەکانیدا بۆ سەر ژێرخانە ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی، دامەزراوەیەکی پێترۆشیمی لە شاری شیراز کردووەتو ئامانج.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری هێرشکردنە سەر ئەم ناوەندەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە کۆماری ئیسلامی ئەم دامەزراوەیەیان بۆ بەرهەمهێنانی "ئەسید نیتریت" بەکارهێناوە. ئەم ماددەیە لە دروستکردنی تەقەمەنی و پەرەپێدانی مووشەکە بالیستییەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەمە سێیەمین کۆمەڵگەی پێترۆشیمیە کە لە نێو خاکی ئێراندا دەکرێتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە.
پێشتر ئیسرائیل کۆمەڵگەی پێترۆشیمیی "پارسی جنوبی" لە عەسەلوویە و هەروەها ناوەندێکی دیکەی پێترۆشیمی لە ناوچەی ماهشەهر کردبووە ئامانج، کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەم هێرشانە نیشانەی ستراتیژییەکی نوێی ئیسرائیلە بۆ پەکخستنی ئەو پیشەسازییانەی کە ڕێژیمی ئێران وەک سەرچاوەی پەرەپێدانی مووشەک و تێکدانی ئەمنییەتی ناوچەکە بەکاریان دەهێنێت.