کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا دوورگەی "خارک"ی بۆ جاری دووەم کردە ئامانج

16:12 - 18 خاکەلێوه 2726

لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی، جارێکی دیکە چەندین خاڵی ستراتیژی لە دوورگەی خارک کرانە ئامانج.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خاکەلێوە، بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێزیان لە دوورگەی خارک پشتڕاست کردووەتەوە.

هاوکات ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" و تۆڕی "فاکس نیوز" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە "دەەیان ئامانجی سەربازی" لە نێو ئەو دوورگەیەدا پێکاوە.

ئەمە دووەمین جارە لە دوای دەسپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی، دوورگەی خارگ دەکرێتە ئامانجی هێرشی قورسی ئاسمانی. هەرچەندە تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان وردەکاریی زیانی ئامانجەکانیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئەم ناوچەیە بە شا دەمار و لوتکەی هەستیاری ئابووریی ئێران دادەنرێت.