کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترامپ: ئەمشەو شارستانییەتێک لەنێو دەچێت و ئیتر ناگەڕێتەوە

17:23 - 18 خاکەلێوه 2726

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرەبەرەی کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیال"، هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

لەو پەیامەدا هاتووە: "شارستانییەتێک ئەمشەو لەنێو دەچێت و ئیتر قەت ناگەڕێتەوە. من نامهەوێ ئەوە ڕوو بدات، بەڵام ئەگەری زۆرە ئەوە ڕوو بدات."

ترامپ هەروەها وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا، ئێستا کە ئێمە گۆڕانکارییەکی تەواو و هەمەلایەنەی دەسەڵاتمان هەیە و مێشکگەلێکی جیاوازتر، زیرەکتر و کەمتر توندڕەو حوکم دەکەن، ڕەنگە ڕووداوێکی شۆڕشگێڕانە و سەرسوڕهێنەر ڕوو بدات، کێ دەزانێت؟ ئەمشەو دەزانین؛ یەکێک لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهان. ٤٧ ساڵ باجوەرگرتن، گەندەڵی و مەرگ سەرەنجام کۆتایی پێ دێت. خوا خەڵکی مەزنی ئێران بپارێزێت."

 پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، بە زمانێکی ڕاشکاو هەڕەشەی کردبوو، بێتوو تاران تا ئێوارەی سێشەممە، ١٨ی خاکەلێوە ئەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە نەکاتەوە، واشنگتۆن هێرشێکی بەرفراوان بۆ لەنێوبردنی ژێرخانە ئابووری و هەستیارەکانی ئێران دەست پێ دەکات.

ترامپ ڕایگەیاندبوو "بێتوو ئەوان تا ئێوارەی سێشەممە کارێک نەکەن، ئیتر هیچ وێستگەیەکی کارەبایان نابێت و هیچ پرد و بینایەک بە حەواوە نامێنێت.