کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل پێش ئاگربەستەکە ٨ پردی لە ئێران کردە ئامانج

11:51 - 19 خاکەلێوه 2726

پێش ئەوەی ئاگربەستی دوو حەفتەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕابگەیەنرێت، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی توندی کردە سەر نێوخۆی ئێران.

لەم هێرشانەدا ٨ پردی ستراتیژی تێک شکێندران کە بۆ گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بەکار دەهاتن.

جگە لە پردەکان، چەندین شوێنی تریش کرانە ئامانج، لەوانە: پردی هێڵی ئاسنی یەحیا ئاباد لە کاشان، بنکە سەربازی و ئەمنییەتییەکان لە کەرەج، ئەهواز و ئابادان و دامەزراوە نەوتییەکان لە دوورگەی خارک.

ئەم هێرشانە بوونە هۆی پەککەوتنی هێڵەکانی گواستنەوە، بە جۆرێک کە گەشتەکانی شەمەندەفەر لە شاری مەشهەد و چەندین ناوچەی تری ئێران ڕاگیران.

ئەم ئۆپەراسیۆنانە دوایین گرژییە مەیدانییەکان بوون پێش ئەوەی بڕیاری ئاگربەستەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم هێرشە چڕانە لە کاتێکدا بوون کە بەرپرسانی ئێرانیش پشتڕاستیان کردەوە کە چەندین خاڵی پەیوەندی و ژێرخانی گواستنەوە لە پارێزگا جیاوازەکان لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.